کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نووری مالیکی کۆتاییهات
K24 – بەغدا:
کۆبوونەوەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆتاییهات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (14ـی ئەیلوولی 2023) نەورەس عەبدوڵڵا، نێردراوی کوردستان24 لە بەغدا؛ رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆتاییهات.
هەروەها ئەمڕۆ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا رایگه‌یاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 17ـی ئه‌یلوولی 2023، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت و زۆربه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق گفتوگۆیان له‌سه‌ر كردووه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاری كۆتاییان له باره‌یه‌وه بدرێت.
هاوکات سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی گه‌شبینی خۆشی به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وانه ده‌ربڕی. جه‌ختیشیكرده‌وه سه‌ردانی به‌غدایان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له سه‌رجه‌م مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به پێی ده‌ستوور بكه‌ن و هه‌موو شایسته و مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
نێردراوی کوردستان24 لە بەغدا، ئەوەشی راگەیاند، ئەم کەسایەتییانەی کە ئەمڕۆ شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵیاندا کۆبوونەوە هەموویان پێگەی کاریگەریان هەیە، هەم لە دەرەوەی پەرلەمانی عێراق، هەم لەناو پەرلەمانی عێراق.
نەورەس عەبدوڵڵا، ئاماژەی بەوەشدا، دوای کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ مالیکی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو کۆبوونەوەی دیکە ئەنجامدەدات، یەکەمیان لەگەڵ فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، دووەمیان لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکانی ناو پەرلەمانی بەغدا کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی ئەوانیش زانیاری لەسەر ئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان وەربگرن، هاوکات میکانیزیمێکیش بدۆزنەوە بۆ ئەوەی کە چۆن بتوانن هەموویان بە کردار لە پەرلەمانی عێراق بەرگری لە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 14ـی ئه‌یلوولی 2023) شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه پێکهاتووە لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، گه‌یشته به‌غدا و لە کاتژمێر 11ـەوە گفتوگۆکانیان لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکان و سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق ده‌ستپێكرد.
دوای گه‌یشتنی شانده‌كه، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر) پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران و سەرکردەکانی دیکەی عێراق بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان".