سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و فالح فەییاز کۆبوونەوە

K24 – هەولێر:
لەمیانی پێشوازیکردنی لە شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، فالح فەییاز پاڵپشتی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دەربڕی.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە (14ـی ئەیلوولی 2023)، لە شاری بەغدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لەگەڵ فالح فەییاز، سەرۆکی، دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا.
لەلایەن خۆیەوە، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی پاڵپشتیی خۆی بۆ هەر هەوڵێک دەربڕی بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان، بەتایبەتی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.
لە بەغدا لەگەڵ بەڕێز @FalihAlfayyadh، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووینەوە،
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) September 14, 2023
بەڕێزیان پاڵپشتیی خۆی بۆ هەر هەوڵێک دەربڕی بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال، بەتایبەتی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.
هاوکات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) رایگەیاند، "لە بەغدا لەگەڵ فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووینەوە، بەڕێزیان پاڵپشتیی خۆی بۆ هەر هەوڵێک دەربڕی بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال، بەتایبەتی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان".
هەرئەمڕۆ سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا له بهغدا رایگهیاند، رۆژی یهكشهممهی داهاتوو 17ـی ئهیلوولی 2023، كۆبوونهوهی ئهنجوومهنی وهزیرانی عێراق ئهنجام دهدرێت و زۆربهی ئهو بابهتانهی ئهمڕۆ له كۆبوونهوهكانیان لهگهڵ لایهنه سیاسییهكانی عێراق گفتوگۆیان لهسهر كردووه، لهو كۆبوونهوهیهدا بڕیاری كۆتاییان له بارهیهوه بدرێت.
هاوکات سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی گهشبینی خۆشی بهرامبهر به ئهنجامهكانی ئهو كۆبوونهوانه دهربڕی. جهختیشیكردهوه سهردانی بهغدایان كردووه، بۆ ئهوهی بهرگری له سهرجهم مافهكانی خهڵكی ههرێمی كوردستان به پێی دهستوور بكهن و ههموو شایسته و مافهكانی ههرێمی كوردستان دهستهبهر بكهن.
نێردراوی کوردستان24 لە بەغدا، ئەوەشی راگەیاند، ئەم کەسایەتییانەی کە ئەمڕۆ شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵیاندا کۆبوونەوە هەموویان پێگەی کاریگەریان هەیە، هەم لە دەرەوەی پەرلەمانی عێراق، هەم لەناو پەرلەمانی عێراق.
نەورەس عەبدوڵڵا، ئاماژەی بەوەشدا، لەدوای کۆبوونەوەکەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێم لەگەڵ فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکانی ناو پەرلەمانی بەغدا کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی ئەوانیش زانیاری لەسەر ئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان وەربگرن، هاوکات میکانیزیمێکیش بدۆزنەوە بۆ ئەوەی کە چۆن بتوانن هەموویان بە کردار لە پەرلەمانی عێراق بەرگری لە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن.
ئهمڕۆ (پێنجشهممه 14ـی ئهیلوولی 2023) شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه پێکهاتووە لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، گهیشته بهغدا و لە کاتژمێر 11ـەوە گفتوگۆکانیان لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکان و سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق دهستپێكرد.
دوای گهیشتنی شاندهكه، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر) پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران و سەرکردەکانی دیکەی عێراق بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان".