هەردوو شاری هەڵەبجە و گەرنیکای ئیسپانی دەبنە دەستەخوشک

K24 – ئیسپانیا:

هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیسپانیا کار بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەن، لەرووی کولتووریش "هەڵەبجە و گەرنیکای ئیسپانی" دەبنە دەستەخوشک.

ئەمڕۆ هەینی (15ـی ئەیلوولی 2023)،  دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا، لەلایەن خۆسێ ماریا، پارێزگاری گەرنیکا پێشوازی لێکرا، دوای گفتوگۆکردن و راگۆڕینەوەی نێوانیان رێکارەکانی بەدەستەخوشکبوونی هەردوو پارێزگای "هەڵەبجە و گەرنیکا" ئامادەکاری بۆ کرا.

وابڕیارە پارێزگاری هەڵەبجە لە ئایندەیەکی نزیکدا بانگهێشت بکرێت بۆ پارێزگای گەرنیکای ئیسپانیا بۆ ئەوەی رێکارەکانی بەدەستەخوشکووبنی هەردوو پارێزگاکە تەواو بکرێت و بچێتە بواری جێبەجێکردن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی سێشەممە (6ـی حوزەیرانی 2023)، ئایدن ئۆستان، کاربەڕێکەری نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاند، گەرنیکا و هەڵەبجە لە بواری کلتور دەیانەوێت ببنە دەستەخوشک، کە شارێکە لە هەرێمی باسکی ئیسپانیا، هاوشێوەی هەڵەبجە بۆردومانکراوە، ئەمەش دەبێتە دەرفەتێک بۆ پەیوەندی نێوان ئەم دوو شارە.

ئایدن ئۆستان، ئاماژەی بەوەشدا، "لە رووی کولتووری لە رێگەی نوێنەرایەتییەکان، دەمانەوێت ساڵانە هەفتەی کوردیمان هەبێت، بۆ ئەوەی بتوانین هەموو بابەتە کولتورییەکانی کوردی میوزیک، شانۆ، جلوبەرگ و سینەما بە شێوەکی گشتی پێشکەش بکەین".

ا