رۆیتەرز: لێكۆڵینەوە لە وەزیری بەرگریی چین دەکرێت

لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت

K24 – هەولێر

وەزیری بەرگری چین بە تۆمەتی گەندەڵی لە ژمارەیەک گرێبەستی سەربازیی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

ئاژانسی رۆیتەرز، لە زاری زیاتر لە 10 کەسایەتی پلەی باڵای حکومەتی چینەوە بڵاویکردەوە، "دیارنەمانی لی چیناگ فوو، وەزیری بەرگریی چین لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی لە ژمارەیەک گرێبەستی سەربازیدا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت".

رۆیتەرز باسی لەوەشکردووە، "جگە لە وەزیری بەرگری چین، هەشت ئەفسەری پلەی باڵای وەزارەتی بەرگری کە لە ماوەی 2017 بۆ 2021 لەژێر فەرمانی لی چیناگ فوودا کاریانکردووە بەهەمان شێوەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت".

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە چارەنووسی وەزیری بەگری چین، ماۆو نینگ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ئاماژەی بەوەدا، ئاگاداری ئەو بابەت نین.