ئێران 3 ھاووڵاتی مەسیحی دەستگیردەكات
.jpg)
K24 - ھەولێر
كۆماری ئیسلامی ئێران 3 ھاووڵاتی مەسیحی كۆماری ئازەربایجانی لە خاكی ئێراندا دەستگیركرد.
ھێزەكانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێران 3 ھاووڵاتی مەسیحی خەڵكی كۆماری ئازەربایجانیان لە شاری تاران دەستگیر كرد كە بۆ گەشتیاری سەردانی ئێرانیان كردبوو.
ئەو 3 ھاووڵاتییە مەسیحییە كە ئەندامی كەنیسەیەك لە شاری باكووری ئازەربایجان بوون و لەلایەن ژمارەیەك لە مەسیحییەكانی نیشتەجێی تاران بانگھێشت كرابوون، سەرەتای مانگی رابردوو لە لایەن ھێزەكانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستگیر كران و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونەتەوە.
تا ئێستا بەرپرسانی ئێران لەوبارەوە ھیچ لێدوانێكیان نەداوە.