"چه‌ند كه‌سێكی دیكه له كه‌یسی پۆگبا تێوه‌گلاون"
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له كاتژمێر 04:00ـی ئێواره یۆڤێنتۆس له گه‌ڕی چواره‌می سێریا ئه‌ی میوانداریی لازیۆ ده‌كات، یۆڤێنتۆس به كۆكردنه‌وه‌ی حه‌وت خاڵ خانه‌ی سێیه‌می سێریا ئه‌ی گرتووه، لازیۆش سێ خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی دوازده‌م دێت.
پێش یارییه‌كه‌ش ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری یۆڤێنتۆس رایگه‌یاند، هێشتا چاره‌نووسی پۆگبا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه و گوتیشی: ئامانجی یانه‌كه‌مان گه‌یشتنه به چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو.
پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، ماسیملیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری یوڤێنتۆس رایگه‌یاند بۆ دۆخی پۆگبا زۆر دڵته‌نگه، ده‌شڵێت: به‌راستی من بۆ پۆگبا دڵته‌نگم، له‌وه زیاتر ناتوانم هیچی دیكه بڵێم، كه‌سانی دیكه به‌و كه‌یسه‌وه تێوه‌گلاون، هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن، بۆیه پێویسته چاوه‌ڕێ بكه‌ین.
ئالێگری گوتیشی: به‌راستی من هیچ قسه‌یه‌كم بۆ قسه‌كانی بۆنۆچی نییه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رۆیشتنی له یۆڤێنتۆس په‌یوه‌ندی به منه‌وه نه‌بوو، ئه‌و ئێستا یاریزانی یۆنیۆن به‌رلینه و له چامپیۆنزلیگ یاریی ده‌كات و به‌ختێكی باشی بۆ ده‌خوازم، به‌لێ یاریینه‌كردنی پۆگبا بۆشایی دروست ده‌كات، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك یاریزانی دیكه‌ی ئاماده‌مان هه‌یه و چاومان له‌سه‌ر ئه‌وان ده‌بێت، دوای لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌گه‌ڵمان ده‌مێنێته‌وه یانیش نا، ئه‌وه‌ی روونه له دوو یاریی داهاتوو ئاماده نابێت.
ئالێگری ده‌شڵێت: ئامانجی ئێمه له‌م وه‌رزه به‌ده‌ستهێنانی چوار پله‌كه‌ی پێشه‌وه‌یه، لازیۆش یه‌كێكه له‌و یانانه‌ی ركابه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و پلانه ده‌كات، بۆیه پێویسته ئه‌وپه‌ڕی ئاستی خۆمان پیشان بده‌ین و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتایی وه‌رز تووشی قورسی نه‌بینه‌وه و به ئاسانی بگه‌ینه چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو.