ئاماری شەڕی ساڵێكی نێوان پەكەكە و توركیا بڵاودەكرێتەوە
K24 - ھەوولێر
فەرمانداری بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) ئاماری شەڕی ساڵێکی نێوان په‌که‌که و تورکیا ئاشکرا ده‌کات و رایدەگەیەنێت، لە ماوەی ساڵێكدا 2 ھەزار و 982 سەربازی توركیا كوژراون و 435 گەریلای پەكەكەش گیانیان لە دەستداوە.
لە راگەیاندراوێكدا فەرمانداری ناوەندی پاراستنی گەل رایگەیاند: "له ماوه‌ی ساڵێكدا پەكەكە ھەزار و 199چالاکی دژی دەوڵەتی تورکیا ئەنجامداوە و 2 ھەزار و 982 سەرباز و پۆلیس و ئەندامی تورکیا کوژراون و ھەزار و 146ی دیكەش برینداربوون، هه‌روه‌ها لەو ماوەیەدا 435 گه‌ریلای په‌که‌که گیانیان له ده‌ستداوه و 16شیان برینداربوونه.
ھەر لەم راگەیانداروەی پەكەكە ئەوە خراوەتەڕوو: "له ماوه‌ی ساڵێکدا سوپا و ھێزە ئەمنییەكانی تورکیا 356 ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی و 658 هێرشی فڕۆکه جه‌نگییه‌کان و 147 هێرش به هه‌لیکۆپته‌ر و هه‌زار و 649 هێرشی هاوه‌ن و تانکه‌کان و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی کردووه‌ته‌سه‌ر هێزه‌کانی پەكەكە".