پۆلیسی سلێمانی ئافرەتان ئاگادار دەكاتەوە
K24 - سلێمانی
لە راگەیاندراوێكدا پۆلیسى سلێمانى ژنان ئاگادار دەكاتەوە كە لە نێوبازاڕ و شوێنە گشتیەكاندا زێڕ و پارە نەخەنە ناوجانتاكانیان، چونكە ھەندێك كەس پەیدابوونە جانتای ژنان دەبڕن.
ئەو راگەیاندراوە كە لەزاری نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسى سلێمانی بڵاوكراوەتەوە دەڵێ: "ده‌بێ ئافره‌تان ئاگاداربن له‌وه‌ى کاتێک ده‌چنه نێو بازاڕ پاره و زێر نه‌خه‌نه نێو جانتاکانیانه‌وه، به‌وپێیه‌ى که‌سانێک هه‌ن به‌ناو سواڵکردنه‌وه له‌شوێنه قه‌ره‌باڵغیه‌کاندا جانتاى ئافره‌تان ده‌بڕن به‌بێ ئه‌وه‌ى که‌سه‌که هه‌ستى پێ‌بکات".
بە گوێرەی راگەیاندراوەكەی پۆلیسی سلێمانی حاڵەتی بڕینی جانتای ژنان لە سلێمانی پەیدا بووە، بەڵام رێژەی حاڵەتەكانی ئاشكرا نەكردووە.
بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24 حاڵەتی بڕینی جانتای ژنان لە بازاڕی سلێمانی رووی لە زیادبوون كردووە و چەندین كەس لە نێوبازاڕدا چانتایان بڕین و زێڕ و پارەیان لێدزراوە".