نێیمار جارێکی دیکە تووشی پێکان بوو

نێیمار دا سیلڤا هێرشبه‌ری نوێی یانه‌ی هیلالی سعوودیه‌
نێیمار دا سیلڤا هێرشبه‌ری نوێی یانه‌ی هیلالی سعوودیه‌

ێیمار داسیلڤا هێرشبەری بەڕازیلی دوای پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەکەی هیلال لە گەڕی شەشەمی خولی رۆشنی سعوودی، بۆ یەکەمجار لەگەڵ یانە نوێیەکەی بەشداری کرد و توانی دوو ئاسیست بکات.

دوای یارییەکە عەبدولرەحمان فەریح رۆژنامەنوسی سعوودی بڵاویکردەوە، ئەو یاریزانە تووشی هەمان پێکانی رابردووی بووەتەوە.

رۆژنامەنوسە سعودیەکە لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، نێیمار دوای یارییەکە لە شوێنی پێکانە کۆنەکەی هەستی بە ئازار کردووە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت بەشداری یاریی داهاتووی یانەکەی نەکات.

به‌ گوێره‌ی میدیاییه‌كانی سعوودیه‌، نێیمار دا سیلڤا بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له‌ چامپیۆنزلیگی ئاسیا به‌رامبه‌ر ناڤباهۆری ئۆزبه‌كیستانی دوورخراوه‌ته‌وه‌، پێشبینی ده‌كرێت به‌شداریی یاریی داهاتووش له‌ خولی رۆشنی سعوودیه‌ به‌رامبه‌ر زه‌مك نه‌كات كه‌ بڕیاره‌ یارییه‌كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.