به ڤیدیۆ: خۆپیشانده‌رێك كاره‌با ده‌یكوژێت
K24 – هه‌ولێر:
ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه له كاتی به ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كی سیاسی و خۆپیشاندانی ژماره‌یه‌ك چالاكوان له وڵاتی به‌رازیل، گه‌نجێك چووه‌ته سه‌ر عه‌موودێكی كاره‌با و له وێووه هوتاف ده‌كێشێت و قسه بۆ ئاماده‌بووان ده‌كات.
ئه‌و گه‌نجه بلوزه‌كه‌ی له‌به‌ر كردووه‌ته‌وه و جارجار ده‌ست به وایه‌ره‌كانی كاره‌باكه‌وه ده‌گرێت،به‌ڵام چونكه كێبڵه‌كان داپۆشراون، ماوه‌یه‌ك له‌و جێگه‌دا به‌بێ كێشه ده‌مێنێته‌وه، دواتر ده‌یه‌وێت زیاتر بچێته سه‌ره‌وه‌ی عه‌مووده‌كه و له‌وكاته‌ی كێبڵه‌كان جێده‌هێڵێت و له ته‌له‌كانی سه‌ره‌وه‌ی عه‌مووده‌كه نزیك ده‌بێته‌وه، كاره‌با لێیده‌دات و فڕێی ده‌داته خواره‌وه و به‌و هۆیه‌وه ده‌مرێت.