سەرۆک بارزانی پێشوازی شاندێکی ئیئتیلافی نیشتمانی دەکات

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و ئەیاد عەلاوی
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و ئەیاد عەلاوی

K24 - هەولێر

سەرۆک بارزانی پێشوازی شاندێکی ئیئتیلافی نیشتمانی بە سەرۆکایەتیی ئەیاد عەلاوی دەکات.

ڕۆژی یەکشەممە 17ی ئەیلوولی 2023، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئیئتیلافی نیشتیمانی بە سەرۆکایەتیی ئەیاد عەلاوی کرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا بیرورا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دواپێشهاتەکان ئاڵوگۆڕ کرا.

هەروەها پەیوەست بە کێشەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی و پەیوەندییەکانی هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵ هەردوولا جەختیان لە پێویستیی چارەسەرکردنی گرفتەکان کردەوە بەر لەوەی گرفتەکان پەرە بستێنن و قووڵتر ببنەوە. ئەویش بەپێی دەستوور و لە ڕێگەی دیالۆگی بەردەوام.