په‌یامنێری كوردستان24: سبه‌ی نووسراو بۆ بانكه‌كانی رافیده‌ین و ره‌شید بۆ دابینكردنی مووچه ده‌كرێت
K24 - به‌غدا:
په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی رێككاره‌كانی دابینكردنی پاره بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیار ده‌دات، ئه‌و پاره‌ی له به‌غدا بۆ مووچه دابینكراوه، بۆ كام مانگ ده‌بێت.
شیڤان جه‌باری په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 19 جار سه‌ردانی به‌غدایان كرد، دواجار سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی به‌غدای كرد و 14 كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا، پاشان ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه و بڕیاریدا به سێ سلفه، سێ‌جار 700 ملیار بۆ مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابین بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی ئه‌وه دیاریده‌كات، كه ئه‌و پاره بۆ مووچه‌ی كام مانگه.
روونیشیكرده‌وه، سبه‌ی میوانداری هه‌ردوو وه‌زیری دارایی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌كرێت.
دووپاتیشیكرده‌وه، هه‌ندێ ده‌نگی نه‌شازی نێو لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ن، ده‌یانه‌وێت ناردنی پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان رابگرن، به گوێره‌ی یاسا و ده‌ستوور ناتوانن ئه‌و كاره بكه‌ن.
گوتیشی: سبه‌ی له رێگه‌ی ئه‌میندارییه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق نووسراو بۆ لقه‌كانی بانكی ره‌شید و رافیده‌ین له‌هه‌ولێر ده‌كرێت و دواتر ئه‌و بڕه پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌و دوو بانكه دابین ده‌كرێت.
رۆژی پێنجشەممە (14ـی ئەیلوولی 2023)، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کورستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بە یاوەری قوباد تاڵەبانی و شاندێکی یاوەری سەردانی بەغدایان کرد و 14 کۆبوونەوەی جیایان لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و لایەنە سیاسییە عێراقییەکان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئەنجامدا.
لەگەڵ گەیشتنی بۆ بەغدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران و سەرکردەکانی دیکەی عێراق بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان".
لە کۆتایی سەردانەکەشدا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی لەبارەی سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدڕاڵ و سه‌ركرده سیاسییه‌كان رایگه‌یاند، سه‌ردانی ئه‌مڕۆیان بۆ داكۆكیكردن بوو له ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات سوپاسی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی كرد بۆ ئه‌و یه‌كڕیزییه‌ی به‌رامبه‌ر به ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشانیاندا.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاشکرایکرد، دوو پێشنیازی کورتخایەن و درێژخایەنیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی شایستە داراییەکانی هه‌رێمی كوردستان خستووه‌ته‌ڕوو، باسی له‌وه كرد، پێشنیازه درێژخایه‌نه‌كه په‌یوه‌سته به یاسای بوودجه و هه‌مواری به‌شێك له مادده و بڕگه‌كانی، كه ئه‌مه كاتی زۆرتری پێویسته و له داهاتوودا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. روونیشیكرده‌وه، لەبارەی پێشنیازه كورتخایهنهكهشیان، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو (17ـی ئه‌یلوولی 2023)، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌درێت و هیواشی خواست ئه‌و هه‌وڵانه ببنه بڕیار و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به مافه‌كانیان بگه‌ن.
دوای کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەش، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو)، رایگەیاند، "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ جێگری سەرۆکوەزیران و شاندی حكومه‌تی هه‌رێم، كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدڕاڵ و سه‌ركرده سیاسییه‌كان کرد، بۆ داكۆكیكردن له مافە دەستووری و شایسته داراییەکانمان. سوپاسی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌م بۆ یهكدەنگییان لە داکۆکیکردن لەمافەکانمان".