ئه‌لینا رۆمانۆوسكی بۆ به‌غدا و هه‌ولێر: چاوه‌ڕوانی به‌رده‌وامی دیالۆگ ده‌كه‌ین

ئالینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق
ئالینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق

K24 – هەولێر:

باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ستایشی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق ده‌كات، بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێك له‌سه‌ر‌ بودجه‌ و جێبه‌جێكردنی.

ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) نووسیویه‌تی: "ستایشی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین، بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێك له‌سه‌ر بودجه‌ و جێبه‌جێكردنی".

هه‌روه‌ها رۆمانۆوسكی ده‌ڵێت: "چاوه‌ڕوانی به‌رده‌وامی دیالۆگ ده‌كه‌ین، بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عێراقییه‌كاندا بێت".

رۆژی (14ـی ئەیلوولی 2023)، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کورستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بە یاوەری قوباد تاڵەبانی و شاندێکی یاوەری، سەردانی بەغدایان کرد و 14 کۆبوونەوەی جیایان لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و لایەنە سیاسییە عێراقییەکان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئەنجامدا.

تا ئێستا شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 19 جار سه‌ردانی به‌غدای كردووه‌، دوایین سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی رۆژی 14ـی ئەیلوول بوو، ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بوو، تێیدا بڕیاریدا به‌ سێجار 700 ملیار بۆ مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات.