پیاوێك له نه‌جه‌ف به شێوه‌یه‌كی دڕندانه مێرمنداڵێك ده‌كوژێت
K24 - هەولێر:
تاوانێكی قێزه‌ون له نه‌جه‌ف رووده‌دات و پیاوێك به چه‌قۆ مێرمنداڵێك سه‌رده‌بڕێت و هێشتا هۆكاره‌كانی تاوانه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه، هاوكات بكوژه‌كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه قۆڵبه‌ست كراوه و راده‌ستی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 17ـی ئه‌یلوولی 2023) وه‌ك میدیا عێراقییه‌كان باس ده‌كه‌ن پیاوێك ته‌مه‌نی له چله‌كاندایه و له‌ناو بازاڕی ئه‌نسار له شاری نه‌جه‌ف په‌لاماری مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵی داوه و به چه‌قۆ سه‌ری بڕیوه.
به گوته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، بكوژه‌كه ئالووده‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان بووه و هه‌ر دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی، له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه قۆڵبه‌ست كراوه و راده‌ستی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان بكوژه‌كه له بازاڕی ئه‌نسار كاری نه‌كردووه، هاوكات وه‌ك له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه خاڵی كوژراوه‌كه‌یه و به‌هۆی ناكۆكی خێزانییه‌وه ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجام داوه.
پۆلیس له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، بكوژه‌كه ئالووده‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان بووه و دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ش لێی ده‌درێت، باری ده‌روونی و جه‌سته‌یی ناجێگیر بووه.
كوژراوه‌كه دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه و به‌سه‌ره‌وه‌چوونی پزیشكه‌كان، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی له گه‌ردنی و بڕینی ده‌ماری سه‌ره‌كی گه‌رد‌نییه‌وه، گیانی له‌ده‌ستداوه.
راپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن رۆژانه له عێراق تاوانی گه‌وره و قێزه‌ون ئه‌نجام ده‌درێت، كه زۆربه‌شیان هۆكاره‌كه‌ی بۆ بوونی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌هۆی كۆنتڕۆڵنه‌كردنی چه‌كیشه‌وه كاره‌سات و رووداوه‌كان گه‌وره‌تر ده‌بن.