فڕۆکەیەکی F35ی ئەمەریکا تێکشکا

K24 - هەولێر

هێزی ئاسمانی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، لە کاتی ئەنجامدانی مەشقی هێرشبەریدا فڕۆکەیەکی شەڕکەری جۆری ئێف35 لە ناوچەی کارڵستۆنی ویلایەتی کارۆلاینای باکشوور تێکشکاوە و فڕۆکەوانەکە بە سەلامەتی رزگار بووە.

لە راگەیەندراوێکدا هێزی ئاسمانی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشداوە، پێش کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، فڕۆکەوان توانیویەتی لە رێگەی پەڕەشووتەوە خۆی رزگاربکات و دواتر براوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کارڵستۆن.

هێزی ئاسمانی ئەمەریکا، داوای لە خەڵکی ناوچەکەش کردووە، هاوکارییان بکەن لە دۆزینەوەی فڕۆکە تێکشکاوەکە، چونکە هەتا ئێستا نەیاندۆزیوەتەوە، لەکاتی دۆزینەوەشی هۆکاری تێکشکانەکەی ئاشکرا دەکەن.