هەشت کەس لەسەر کونکردنی بۆری نەوت دەستگیرکران

K24 - هەولێر

لە شاری دیاربەکری باکووری کوردستان، هەشت کەس بە تۆمەتی کونکردنی بۆرییەکی گواستنەوەی نەوت و دزینی سووتەمەنی دەستگیرکران.

سەرۆکایەتی داواکاری گشتی دیاربەکر، دۆسیەیەکی لێکۆڵینەوەی لەبارەی دزینی نەوت لە بۆرییەکی گواستنەوەی سووتەمەنی کردەوە.

لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیدا، دوای ئەوەی ھەست بە دابەزینی پەستانی نێو بۆرییەکان کراوە، هێزەکانی ئاسایشی پارێزگاکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە. تیمەکان دوای لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوتووە کە بۆرییەکە لە شوێنێک کون کراوە و نەوتی لێ دەردەهێنرێت و بۆیەش دەستبەجێ دەستیان کرد بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هەشت تۆمەتبار دەستگیر کراون و دەستگیراوە بەسەر کۆمەڵێک چەک و پارە و کۆگای نەوتی خاو.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دەرکەوتووە ئەو تۆمەتبارانە دوای راکێشانی نەوتە خاوەکە لەناو بۆرییەکاندا، دەخەنە ناو کۆگاکان و بە تانکەر ساغی دەکەنەوە.

لە 14ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، لە هەمان ناوچە، لە کۆی 16 تۆمەتبار، 10 کەس بە تۆمەتی کونکردنی بۆرییەکانی سووتەمەنی دەستگیر کرابوون.

سەرچاوە: aa