ئۆکرانیا: رووسیا هێرشێکی بەرفراوانی کردووەتە سەر بەندەری ئۆدیسا و میکۆلایڤ

K24 - هەولێر
ئۆکرانیا رایگەیاند، لە شەوی رابردوودا، 18 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 17 مووشەکی کروزی رووسیامان خستووەتە خوارەوە.
هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا لە پلاتفۆڕمی تێلێگرام رایگەیاند، شەوی رابردوو رووسیا بە 24 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ناوچەکانی ئۆدێسا و میکۆلایڤ لە باشووری ئۆکرانیا. دەشڵێت: هەر شەوی رابردوو، بە 17 مووشەک هێرشی کردووەتە سەر ناوچەکانی دنیپرۆپیترۆڤسک، پۆلتاڤا و خمێلنیتسکیدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی ئۆکرانیا توانیوویانە 18 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 17 مووشەکی کروزی رووسی بخەنە خوارەوە.
ناوچەی ئۆدێسا و میکۆلایڤ لە باشووری ئۆکرانیا بەندەر و دامەزراوەی گرنگی بازرگانی دەریایی لەخۆدەگرێت، لە دوای کۆتایی هاتنی رێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵە رووسیا هێرشەکانی بۆ سەریان چڕتر کردووەتەوە.