وەزارەتی پەروەردە: هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندن 45 رۆژ بەردەوام دەبێت

K24 – هەولێر
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەڵمەتێک بۆ گەڕانەوە بۆ خوێندن دەستپێکردووە و ماوەی 45 رۆژ بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندن لە ساڵی خوێندنی 2023-2024 لە رێکەوتی 17/9/2023، دەستیپێکردووە و ماوەی 45 رۆژ بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی پەروەردە، ئەو نووسراوەی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کردووە و داوایان لێدەکات، بۆ ئەو مەبەستە هەماهەنگی لەگەڵ ئەو تیمانە بکەن کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانەوە دەستنیشان کراون، بۆ ئەنجامدانی ئەم پڕۆژەیە، هەروەها هاوکاری و کارئاسانی بۆ تیمی ئەو رێکخراوانە بکەن، کە لەو هەڵمەتەدا پشتگیری وەزارەتی پەروەردە دەکەن.
