ده‌یڤد گره‌وه‌كه‌ی له‌ ئانچیلۆتی باوكی برده‌وه‌

كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ ده‌یڤد ئانچیلۆتی كوڕی له‌ هه‌مان كاتدا یاریده‌ده‌ری
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ ده‌یڤد ئانچیلۆتی كوڕی له‌ هه‌مان كاتدا یاریده‌ده‌ری

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی، دەیڤد ئەنچیلۆتی یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید، گرەوێکی گه‌وره‌ی بەرامبەر باوکی کارلۆ ئەنچیلۆتی بردووه‌ته‌وه‌.

تۆڕی هه‌واڵی "دیفێنسیا سێنتڕاڵ"ـی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، دەیڤد و ئانچیلۆتی باوکی گرەویان لەسەر سەرکەوتنی خۆسێلۆی هێرشبەر لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید کردووە.

خۆسێلۆ له‌ دوایین یاریی گۆڵی سه‌ركه‌وتنی ریال مه‌دریدی له‌ دژی ریال سۆسیداد تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ی (2-1) بردەوە.

ده‌یڤدی یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری ئه‌نچیلۆتی پێی وایە خۆسێلۆ هێرشبەرێکی کلاسیکە و بەرگریکاران ڕادەکێشێت و شوێن و ئازادی زیاتر دەدات بە ڕۆدریگۆ بۆ ئەوەی گۆڵ بكات و رۆڵی باشتر بگێرێت.

لەلایەکی دیکەوە ئانچیلۆتی باوك پێی باش بووه‌ ڤینیسیۆس و ڕۆدریگۆ لە هێڵی پێشەوە یاری بكه‌ن و ره‌شبین بووه‌ له‌باره‌ی ئاستی خۆسێلۆ، بۆیه‌ هه‌میشه‌ جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ خوسێلۆ لەسەر کورسی یەدەگ بێت و زیاتر ده‌رفه‌ت به‌ برایم دیاز بدرێت نه‌ك خۆسێلۆ.

به‌ڵام خۆسێلۆ خۆی سەلماند و دوو یارییه‌ له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاریی ده‌كات و له‌ هه‌ردوو یارییه‌كه‌ گۆڵی كردووه‌.

دوایینجار كاتێك خۆسێلۆ له‌ خوله‌كی 60 به‌ لێدانی سه‌ر گۆڵی له‌ ریال سوسیداد كرد، ده‌یڤد چووه‌ لای باوكی بۆ ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگ بگێرێت و بیری هێنایه‌وه‌ کە گره‌وه‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه‌ له‌ كاتێكدا ئانچیلۆتی پێی وابووه‌ براهیم دیاز باشتربووه‌.

خۆسێلۆی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی له‌ 2009 له‌گه‌ڵ تیپی كاستیای ریال مه‌درید بوو، پاشان له‌ 2012 یانه‌كه‌ی جێهێشت و روویكرده‌ بۆندزلیگا، یاریی بۆ یانه‌كانی هۆفینهایم و ئینتراخت فرانكفۆرت كرد، له‌ هاوینی ئه‌مساڵیش به‌ خواستن به‌رامبه‌ر 6 ملیۆن یۆرۆ له‌ ئیسپانیۆله‌وه‌ بۆ ریال مه‌درید گواسترایه‌وه‌.

خۆسێلۆ دوای تۆماركردنی گۆڵی سه‌ركه‌وتنی له‌ دژی سۆسیداد
خۆسێلۆ دوای تۆماركردنی گۆڵی سه‌ركه‌وتنی له‌ دژی سۆسیداد