هەڵوێستی کۆشکی سپی ئەمەریکا لەبارەی چارەسەرکردنی كێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا

K24 – هەولێر:
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا رایگەیاند، پێشوازی له گفتوگۆی بنیاتنه‌ری نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و جەختیش لەسەر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق به گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌كاتەوە.
رۆژی دووشەممە (18ـی ئەیلوولی 2023)، جەیک سۆلیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێشوازی لە چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق به گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌كه‌ین.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمەریکا پێشوازی له گفتوگۆی بنیاتنه‌ری نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و پێشوازی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌كاتەوە.
هەروەها راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا له‌باره‌ی ناردنی پاره، ده‌ستخۆشی له بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌كات و رایگەیاندووە، له‌كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی هێڵی نه‌وتی به‌رده‌وام ده‌بین.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا، جەیک سۆلیڤان ئاماژەی بەوەکردووە، ئه‌مریكا له پشتیوانیكردنی عێراقێكی سه‌قامگیر و ئارام به‌رده‌وام ده‌بێت.
هەروەها رۆژی یەکشەممە (17ـی ئەیلوولی 2023)، ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو)، ستایشی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق کرد بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك له‌سه‌ر بودجه و جێبه‌جێكردنی، هه‌روه‌ها رایگەیاند، "چاوه‌ڕوانی به‌رده‌وامی دیالۆگ ده‌كه‌ین، بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام كه له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقییه‌كاندا بێت".
هاوکات رۆژی دووشەممە (18ـی ئەیلوولی 2023) کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەولێر لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) بڵاویکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، "بەریتانیا پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لەبارەی دابینکردنی پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی بژێوی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان".
دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە رۆژی (3ـی ئەیوولی 2023) بڕیاردرا بۆ مانگەکانی (ئەیلوول، تشرینی یەکەم و تشرینی دووەم) بڕی 500 ملیار دینار بە شێوەی قه‌رز بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت تا یەکلایی کردنەوەی کێشە تەکنیکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە بارەی جێبەجێکردنی یاسای بودجە.
ئەو بڕیارە وایکرد، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە رۆژی (14ـی ئەیلوولی 2023) سەردانی بەغدای کرد و لە 12 کۆبوونەوەی جیادا، لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و سەرکردەی لایەنە سیاسییە سەرەکییەکانی عێراق و فراکسیۆنە کوردستانییەکان جەختی لە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کردەوە و دوو پێشنیازی کورتخایەن و درێژخایەنی خستەڕوو.
دواجار رۆژی یەکشەممە (17ـی ئەیلوولی 2023)، لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاردا بە هەموارکردنەوەی بڕیاری پێشوویان و رەزامەندیدان لەسەر ناردنی 700 ملیار دینار بەشێوەی قەرزی مانگانە بۆ مانگەکانی (ئەیلوول، تشرینی یەکەم و تشرینی دووەم)ـی ئەمساڵ.