تەرمی عەقیدێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەی دۆزرایەوە

K24 – کەرکووک

لە ناحیەی پردێ تەرمی ئەفسەرێک بە پلەی عەقید لەناو ئۆتۆمبێلەکەی لە پردێ دۆزرایەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 19/9/2023، تەرمی ئەفسەرێک بە پلەی عەقید بەناوی خالید مەحموود خەڵکی هەولێر لە ناحیەی پردێی سەر کەرکووک دۆزرایەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتی چوونی بۆ ئەو ئەفسەرە ئەرکەکەی لە پۆلیسی ناحیەی پردێ بووە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو کەسە باری دەروونی ناجێگیر بووە و کێشەی خێزانی هەبووە.