وەزیری نەوتی ئێران: بۆ هەر شوێنێک بمانەوێت نەوت و گاز هەناردە دەکەین
K24 - هەولێر
جەواد ئۆجی، وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی ئێستای وڵاتەکەی لە نەوتی خاو رۆژانە سێ ملیۆن و 300 هەزار بەرمیلە، کە لە ناوخۆی وڵاتدا بەکاردەهێنرێت و هەناردەی دەرەوەی وڵاتیش دەکرێت.
هەژماری وەزارەتی نەوتی ئێران لە پلاتفۆرمی "X" لە زاری جەواد ئۆجی، وەزیری نەوتی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، "ئێران بۆ هەر شوێنێک بیەوێت نەوت و گاز هەناردە دەکات".
ئۆجی لە میانەی وتارێکدا لەکاتی کردنەوەی پێشانگایەکی پیشەسازی لەو وڵاتە پێشکەشی کرد و گوتی: بە سەرنجدان بە زیادبوونی خواستی جیهانی بۆ بەرهەمەکانی کەرتی پترۆکیمیایی ئێران، بە هیچ شێوەیەک سزا نادرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پترۆکیمیایی نزیکەی لەسەدا 50ـی هەناردەی نانەوتی ئێران پێکدەهێنن و لە 70 شوێنی ئەو وڵاتەدا بەرهەم دەهێنرێن.