کۆمسیۆنی پەنابەران: زیاتر لە هەزار منداڵی سوودانی لە کەمپەکان گیانیان لەدەستداوە

پەنابەرانی سوودانی
پەنابەرانی سوودانی

K24 - هەولێر

کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند، هەزار و 200 منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵان بەهۆی سورێژە و بەدخۆراکییەوە لە نۆ کەمپی پەنابەران لە سوودان گیانیان لەدەستداوە. کە بەهۆی شەڕی سوودانەوە بەلایەنی کەمەوە 7500 کەس کوژراون و پێنج ملیۆن کەسیش لە ناوخۆ و دەرەوەی سوودانئاوارەبوون.

ئالن مینا بەرپرسی گشتی تەندروستی لە کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند، لەمانگی ئایاردا تاوەکو مانگی ئەیلوول، هەزار و 200 منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵان بەهۆی سورێژە و بەدخۆراکییەوە لە نۆ کەمپی پەنابەران لە سوودان گیانیان لەدەستداوە

لە 15ـی نیسانەوە شەڕو ململانێ لە نێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا دەستی پێکردووە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 7500 کەس کوژراون، ئەمەش پێدەچێت ژمارەکە زۆر کەمتر بێت لە ژمارەی راستەقینەی قوربانییەکانی شەڕەکە.

هەروەها نزیکەی پێنج ملیۆن کەس ناچارکراون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و لە سوودان هەڵبێن و بچنە دەرەوەی وڵات وەکو وڵاتانی میسر و چاد دراوسێیەکانیان.