بەشار ئەسەد و هاوسەرەکەی سەردانی چین دەکەن

K24 - هەولێر

بەگوێرەی ئاژانسێکی هەواڵی سووریا، رۆژی پێنجشەممە، سەرۆکی سووریا بەشار ئەسەد و ئەسمای هاوسەری سەردانی چین دەکەن.

ئاژانسی سانای سووریا رایگەیاند، سەرۆکی چین شی جین پینگ و ئەسەد کۆبوونەوەیەکی لوتکەی نێوان سوریا و چین ئەنجام دەدەن، ئاماژەشی بەوەشدا سەردانەکە، " ژمارەیەک کۆبوونەوە و بۆنە لەخۆ دەگرێت کە ئەسەد و هاوسەرەکەی لە شارەکانی خانجۆ و پەکینی پایتەخت ئەنجامیان دەدەن".

گوتیشی: سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆکی چین دێت و شاندێکی سیاسی و ئابووری لەگەڵ ئەسەد دەبێت، کە سەردانەکە رۆژی پێنجشەممە دەستپێدەکات.