پۆلیسی هه‌ولێر دانپێدانانی تۆمه‌تبارێك له رێگه‌ی كوردستان24 بڵاوده‌كاته‌وه

K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر دانپێدانانی تۆمه‌تبارێك له رێگه‌ی كوردستان24 بڵاوده‌كاته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك هه‌ڕه‌شه له ئافره‌تێك ده‌كات، به‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆكانی بڵاوده‌كاته‌وه و هاوسه‌ره‌كه‌ی لێی ئاگادار ده‌كاته‌وه، ئافره‌ته‌كه كۆتایی به ژیانی خۆی ده‌هێنێت، تۆمارێكی ده‌نگییش دوای مردنی خۆی جێده‌هێڵێت و هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌ی تێدا باس ده‌كات.
دوای ئه‌و رووداوه‌ش پۆلیسی هه‌ولێر لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كات و له‌ڕێگه‌ی ئه‌و تۆماره ده‌نگییه‌وه، كه‌سی تۆمه‌تبار ده‌دۆزێته‌وه و ده‌ستگیری ده‌كات، دوای ده‌ستگیركردنیشی، له رێگه‌ی كوردستان24ه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر دانپێدانانی ئه‌و تۆمه‌تباره بڵاوده‌كاته‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌م كه‌یسه، هاوكارمان ئاڵان زه‌ندی، ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته‌ڕوو.