وەزارەتی دەرەوەی تورکیا روونکردنەوە لەبارهی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت دەدات

K24 – هەولێر:
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی رووداوی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، "دژەتیرۆری یەکێتی لەگەڵ چەکدارانی پەکەکە و یەپەگە لە فڕۆکەخانەکە مەشق و راهێنانیان کردووە".
رۆژی سێشەممە (19ـی ئەیلوولی 2023)، لەبارەی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە سلێمانی، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، "تورکیا داوا لە هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات، پەکەکە و رێکخراوە درێژکراوەکانی وەک رێکخراوی تیرۆریستی بناسێنن".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "پەکەکە چالاکییەکانی بە درێژایی ناوچەکانی باکووری ئەو وڵاتە چڕکردووەتەوە و تورکیاش لە نزیکەوە چاودێری جووڵە و چالاکییەکانیان لە نێوان عێراق و سووریا دەکات".
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی تورکیا روونیکردووەتەوە، "بۆیان روونبووەتەوە، "گرووپی دژەتیرۆری سەر بە یەکێتی، لەگەڵ چەکدارانی پەکەکە/یەپەگە مەشق و راهێنانیان کردووە، لەوکاتەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە".
رۆژی دووشەممە (18ـی ئەیلوولی 2023)، لە ئەنجامی هێرشێکی دۆرنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لە سلێمانی، کوژراو و برینداری لێکەوتەوە و بەپێی ئاماری راگەیەندراوی دەزگاکانی سلێمانی سێ کارمەندی دژەتیرۆری یەکێتی گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ سێشەممە (19ـی ئەیلوولی 2023)، لیوا یهحیا رهسوڵ، گوتهبێژی فهرماندهی گشتی هێزه چهكدارهكانی عێراق رایگهیاند "له كاتژمێر 5ی ئێوارەی دوێنێ فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوان ئاسمانی عێراقی له سنووری توركیاوه بهزاندووه و فڕۆكهخانهی عهربهتی له پارێزگای سلێمانی كردووهته ئامانج، كه بههۆیهوه سێ كهس له ئهندامانی دژهتیرۆر گیانیان لەدەستدا و سێ كهسی دیكهش برینداربوون".
یهحیا رهسوڵ ئاماژهی بهوهشكردووه: "ئەم دەستدرێژییە پێشێلکردنی سەروەری و ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی عێراق و پێشێلکاری و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە و جیهان، لهگهڵ ئهمهشدا پێشێلکردنی بڕگەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پرەنسیپ و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانیشه".