20 ناوچەی تورکیا وەک شوێنەواری جیهانی تۆمار کراون
K24 - ئەنقەرە
شاری دێرینی گۆردیون و مزگەوتەکانی سەدەی ناوەڕاستی ئەنادۆڵ لە 45ـەمین کۆبوونەوەی لیژنەی شوێنەواری جیهانی رێکخراوی پەروەردەیی و زانستی و رۆشنبیری نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ) وەک شوێنەواری جیهانی تۆمارکران.
بەگوێرەی داتاکان ئێستا 21 شوێنی مێژوویی تورکیا وەک شوێنەواری جیهانی لەلایەن یونسکۆ تۆمارکراون.
شاری دێرینی گۆردیون، دەکەوێتە نزیک شاری پۆلاتلی لە ئەنقەرە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەوروبەری 2500 ساڵ پێش زایین، ژیان لە ناوچەی گۆردیۆن و دەوروبەری 4500 ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکردووە، ئەمەش وایکردووە گۆردیۆن ببێتە یەکێک لە دەگمەنترین ناوچەکانی جیهان کە درێژترین مێژووی نیشتەجێبوونی تۆمارکراوی هەیە.
بوونی مزگەوتەکانی سەدەی ناوەڕاستی ئەنادۆڵ بە ستوونیە داریکانیەوە وایکردوە، ئەم شارە بچێتە ناو لیستی شوێنەواری جیهانی یونسکۆ، بە گشتی 21 شوێن لە تورکیا خراونەتە لیستی شوێنەواری جیهانییەوە کە شاری گۆردیون یەکێکە لەو شارە مێژوییانەی بە فەرمی تۆمارکراوە.