مەسرور بارزانی: ئومێدەوارم یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان بەردەوام بێت لە ئەرکە پیرۆزەکەی

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و هیوا دەخوازێت یەکێتییەکە بەردەوام بێت لە "ئەرکی پیرۆزی خۆی لە پەرەپێدانی کولتووری میانەڕەوی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2023، بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "لە پەنجا و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و  ئەنجومەنی ناوەندی و گشت مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم".

دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان:

لە پەنجا و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و  ئەنجومەنی ناوەندی و گشت مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

ئومێدەوارم یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، بەردەوام بێت لە ئەرکی پیرۆزی خۆی لە پەرەپێدانی کولتووری میانەڕەوی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕۆیی و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان .

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2023/9/21