بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیا 118 گوند لە سنووری برادۆست چۆڵکراون

K24 – برادۆست:
په‌كه‌كه ده‌ڤه‌ری برادۆستی له سنووری ئیداره‌ی سۆران كردووەته مه‌یدانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ توركیا و رێگە سه‌ره‌كییه‌كانی ناوچه‌كه‌شی مینڕیژكردووه و به‌م هۆیه‌وه زیانی زۆری گیانی و ئابووری به‌دانیشتووانی ناوچه‌كه گه‌یاندووه و له‌كۆی 264 گوند 118ـیان چۆڵن و مه‌ترسی چۆڵبوونیش له‌سه‌ر 20 گوندی دیكه هه‌یه.
بوونی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان، بیانووی داوەتە وڵاتانی دراوسێ دەستوەردانی سەربازی تێدا بکەن و هەمیشە سنوور ببەزێنن، بێ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه به‌شێك بێت له سیسته‌می سه‌ربازی، ئه‌منی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، رۆژ دوای رۆژ هەوڵدەدات، بۆ ئامانج و مەبەستی گوماناوی، پانتایی ده‌سه‌ڵاتی له‌ناوچه سنووریه‌كان فراوانتربکات.
محەممەد مەجید، گوندنشین، بە کوردستان24ـی راگەیاند،"خەڵکی ئێرە ساڵانە رەز و باخیان جێدەهێڵن و مەڕ و ماڵاتیان هاوینان لە کوێستانان دەبەنەوە گەرمەسێر، ژیان لەم سنوورانە نەماوە، چونکە شەو و رۆژ نییە بۆردومان و تۆپبارانی تێدا نەکرێت یان بەر هێرشی درۆن دەکەوێ هەمیشە خەڵکەکەی لە دڵەراوکێدان و زۆر زیانمەند بوونە".
جگە لە بۆردوومانی تورکیا پەکەکە ئێستا رێگا گشتییەکانی کوێستان و لەوەرگەکانیشی بۆمبڕێژ کردوون و لەم ماوەیەش ئەم بۆمبە چێنداوانەوە زیانی بە خەڵکی سڤیل گەیاندووە.
لەلایەن خۆیەوە، ئیحسان چه‌له‌بی، قایمقامی سیده‌كان، بە کوردستان24ـی گوت: "لە 2017ـەوە تاکوو ئێستا بە هۆکارەکانی بۆردومانی تورکیا و ئێران و پێدا تەقینی بۆمبە چێندراوەکانی پەکەکە بەداخەوە 27 هاووڵاتییمان شەهید و بریندار بوونە، ئەوەی مەترسییەکانی زیاتر کردووە دانانەوەی بۆمبە چێندراوەکانی پەکەکەیە بۆ سەر دانیشتوانی ناوچەکە، بەتایبەت لە ناوچە کوێستانی و لەوەڕگاکان".
ره‌وشی خراپی ده‌ڤه‌ری برادۆست به‌هۆی په‌كه‌كه و تێكهه‌ڵچوونه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا وێرای زیانی زۆری گیانی و ماڵی و به‌زاندنی سنوور به‌قوڵایی زیاتر له 30 کیلۆمەتر له‌لایه‌ن توركیا، له‌كۆی 264 گوندی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش تا ئێستا 118ـیان چۆڵن و مه‌ترسی چۆڵبوونیش له‌سه‌ر 20گوندی دیكه هه‌یه، له‌سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانیش 200 گوند چۆڵكراون و ساڵانه‌ش ڕێژه‌كه له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە (21ـی ئەیلوولی 2023)، زێدان برادۆستی، پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، لە میانەی بەشداریکردنی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24، رایگەیاند، کۆی خەڵکی دەڤەری برادۆست داوا دەکەن هێزی چەکداری سیاسی هەم لەلایان پەکەکە و هەمیش تورکیا لەو خاڵانەدا بکشێنەوە و هەرێمی کوردستان بۆ خەڵکی ئەم ناوچەیە جێبهێڵن و کێشەکانی خۆیان ببەنە ناو سنووری خۆیان.
هاوکات راشیگەیاند، ئاستی هێزی سەربازی نێوان تورکیا و پەکەکە زۆر لەیەکترەوە جیاوازە، ئەو شەڕەی کە پەکەکە دەیکات شەڕێکی خۆکوژییە، جگە لەوەی گەریلاکانی خۆی بە کوشتن دەدات، خەڵکی دیکەش بە کوشتن دەدات، سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا، تا ئێستا پەکەکە نەیتوانیوە هێرشێکی سەرکەوتوو ئەنجامبدات و زیانەکەی زیاتر بۆ خەڵک بووە.
ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی عێراق لە داواکاری خەڵکی دەڤەری برادۆست و لە داواکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کەمتەرخەم بووە، چونکە بەهۆی بارودۆخی سیاسی خۆی پشتگیری هێزەکانی پەکەکە دەکات، بۆ ئەوەی بوونیان هەبێت لەو ناوچەیە، بەڵام بینیمان بەرامبەر بە هێزەکانی رۆژهەڵاتی چەند پەلەی تێدا کرد کە زوو چەکیان لێ بستێندرێتەوە و بیانگوازێتەوە بۆ کەمپەکان، پێویستە ئەم هەڵوێستەش بەرامبەر بە هەموو لایەنەکان بەبێ جیاوازی ئەنجام بدرێت.