زیلێنسکی گەیشتە کەنەدا و لەگەڵ جەستن ترۆدۆ کۆدەبێتەوە

K24 - هەولێر:
سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ یەکەمجار لە دوای دەستپێکی جەنگ گەیشتە کەنەدا و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا بڵاویکردەوە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا گەیشتە ئۆتاوا و لەگەڵ جەستن ترودۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لەسەر دۆخی ئۆکرانیا و بەردەوامی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ کیێڤ گفتوگۆ دەکەن.
زێلێنسکی بەمەبەستی بەهێزکردنی کەرتی وەبەرهێنانی ئۆکرانیا، دواتر لە تۆرۆنتۆ لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی بواری بازرگانی وڵاتەکە کۆدەبێتەوە.
کەنەدا یەکێکە لەو وڵاتانەی لە سەرەتای دەتپێکی جەنگەوە پاڵپشتێکی کارای ئۆکرانیا بووە، بەجۆرێک لە ساڵی رابردووەوە بە بەهای زیاتر لە شەش ملیار دۆلار هاوکاری کیێڤی کردووە.