فوئاد حوسێن: په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق له بواره‌كانی ئه‌منی و سه‌ربازییه‌وه په‌ره‌یسه‌ندووه

K24 – هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، جه‌ختكرایه‌سه‌ر كاری پێكه‌وه‌یی له بواره‌كانی وزه، سه‌ربازی، ته‌ندروستی و ئاسایش. گوتیشی: "په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق له بواره‌كانی ئه‌منی و سه‌ربازییه‌وه په‌ره‌یسه‌ندووه".
فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لحوره رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق له بواره‌كانی ئه‌منی و سه‌ربازییه‌وه زۆر باشن و په‌ره‌یسه‌ندووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له پێگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، واشنتن پاڵپشتییه‌كانی بۆ عێراق دووپاتده‌كاته‌وه، وێڕای پشتگیری ئه‌مه‌ریكا بۆ پرسه‌كانی چاكسازی، ئابووری و گه‌شه‌پێدان له عێراقدا.
له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌منی نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران، فوئاد حوسێن به ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌لحوره‌ی راگه‌یاند، ناوه‌رۆكی رێككه‌وتنه‌كه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه جێبه‌جێكراوه، كه تایبه‌ت بوو به چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ نێو كه‌مپی ئاواره‌كان.
له‌باره‌ی بۆردوومانی فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت حوسێن گوتی: سه‌رۆككۆماری عێراق بانگهێشتی باڵیۆزی توركیای له به‌غدا كردووه، نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی پێداوه.
له‌باره‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كوه‌یت، فوئاد حوسێن رایگه‌یاند، عێراق پابه‌ندی گشت بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه له‌باره‌ی كوه‌یت، هه‌روه‌ها رێز له سه‌روه‌ری خاكی ئه‌و وڵاته ده‌گرێت.
له ئێستادا فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق یاوه‌ری محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه له په‌راوێزی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌كانی خولی 78ـه‌مینی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له شاری نیویۆركی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.