سوودانی: هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسی له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا نییه

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسی له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا نییه، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی هه‌بوو كێشه‌ی یاسایی دارایی بوون و چاره‌سه‌ر كراون، ده‌شڵێت هه‌رێمی كوردستان كاراكته‌رێكی سه‌ره‌كی پڕۆسه‌ی سیاسییه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 22ـی ئه‌یلوولی 2023) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له میانی پانێڵێكدا كه له په‌راوێزی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و له ئه‌نجوومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌شی كرد، دووپاتی كرده‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسی له‌نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئارادا نییه، ئه‌وه‌ی هه‌بووه كێشه‌ی یاسایی دارایی بووه و توانراوه به گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی پانێڵه‌كه‌یدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان كاراكته‌رێكی سه‌ره‌كی پڕۆسه‌ی سیاسییه له عێراق و به‌شێكه له پڕۆژه ئابوورییه‌كان كه سوودی بۆ هه‌موو عێراق هه‌یه.
سوودانی باسی له‌وه كردووه، ده‌ستوور میكانیزمه‌كانی ده‌سته‌به‌ری رێكاره‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی داناوه، كه كه ئه‌مه له‌باره و هه‌ر ده‌خوازێت ده‌ستوور هه‌موار بكاته‌وه، ده‌بێت به‌گوێره‌ی ئه‌و میكانیزم و رێڕه‌وه ده‌ستوورییانه بێت.
سوودانی هاوكات باسی له "دزی سه‌ده" كرد و رایگه‌یاند، عێراقییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای راده‌ستكردنه‌وه‌ی داواكراوانی "دزی سه‌ده" په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌به‌ستن، جه‌ختیشیكرده‌وه حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه له به‌دواداچوونی ئه‌م كه‌یسه و راوه‌دوونان و راپێچكردنیان بۆ به‌رده‌م دادگا ئه‌گه‌ر له هه‌ر پۆست و پله‌یه‌كیشدا بن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق روونیشیكردووه‌ته‌وه، زیاتر له سێ تریلیۆن دینار له كابینه‌ی پێشووی حكومه‌تی عێراق و له ئاستی باڵادا دزراوه و زۆربه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بردراون، كه عێراق له‌و پێناوه‌دا به‌رده‌وام كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه ده‌كات.
رۆژی (پێنجشه‌ممه 21ـی ئه‌یلوولی 2023) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی بلومبێرگی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، عێراق ده‌بێته وڵاتێكی كارا له بازاڕه‌كانی غازی جیهانی، جه‌ختیشیكرده‌وه چاوه‌ڕوانی رێكاره‌كانی توركیان بۆ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت به‌تایبه‌تی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه، ده‌شڵێت، ئه‌م پرسه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گشتی وڵات دایه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چاویان به كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه كه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن. گوتووشیه‌تی كه كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌میانی چاوپێكه‌وتنه‌كاندا ئاره‌زووی خۆیان نیشان داوه بۆ ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق هه‌مان كار بكه‌ن.
سوودانی باسی له‌وه كردووه، له‌دوایین چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی بلیكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا تاووتوێی چه‌ند پرسێكی كردووه، له‌وانه؛ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی و كاراكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی و كاركردنی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق.