گواردیۆلا: ئهمڕۆ ئهركمان قورسه بهرامبهر تیپێكی گهورهتر له خۆمان یاریی دهكهین
مانچێستەر سیتی دوای پێنج بردنەوەی لەسەر یەک لە وەرزی نوێی پرێمەرلیگ، ئەمجارەیان لە گەڕی شەشەمی خولەکە میوانداریی نۆتینگهام دەکات، ستیزن دوایینجار کە شەش یاریی سەرەتایی وەرزی بردبێتەوە، وەرزی 2016 بۆ 2017 بووە.
یانهی مانچێستهر سیتی ئێوارهی ئهمڕۆ له كاتژمێر 05:00 به كاتی ههولێر میوانداریی یانهی نۆتینگهام دهكات، پێپ گواردیۆلا بەرێوەبەری هونەری مانچێستەر سیتی، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە رایگەیاند، بێرناردۆ سیلڤا ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی یانەکەی نزیکەی 10 رۆژ بەهۆی پێکان لە یاریگاکان دادەبڕێت. هەروەها پێپ باسی لە یاریزاکانی دیکەی یانەکەشی کرد.
لهمبارهیهوه گواردیۆلا گوتی: ''کێشەی بێرناردۆ پێکانێکی بچووکە و لە نێوان هەفتەیەک بۆ 10 ڕۆژ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە، جاک گریلیش نزیکە لە گەڕانەوە و لەگەڵ تیپەکەمان دەستی بە ئامادەکاری کردووە و ڕەنگە بتوانێت چەند خولەکێک یاری بکات. کۆڤاسیچ دوور نییە لە گەڕانەوە، بەڵام جۆن ستۆنز و کیڤن دی برۆین هێشتا وادەی گەڕانەوەیان دیار نیە.
گواردیۆلا دهشڵێت: ئێمه لهم یارییه بهرامبهر تیپێك یاریی دهكهین ژمارهی نازناوهكانی چامپیۆنزلیگی له ئێمه زیاتره، نۆتینگهام تیپێكی مێژوویی و بههێزهوه و پێویسته به وریاییهوه رووبهڕوویان بینهوه.
لە دوایین سێ یاریی نێوان مانچێستەر سیتی و نۆتینگهام، هەردوو یانە خاوەنی بردنەوەیەکن و لە یارییەکیش بەرامبەربوونە، لەو سێ یارییەش مان سیتی حەوت گۆڵی کردووە و چوار گۆڵیشی لێکراوە و تەنها لە یەک یاریی کلین شیتی کردووە.
ئێرلینگ هالاند گۆڵکارە لاوەکەی مانچێستەر سیتی بە تۆمار کردنی حەوت گۆڵ، پێشەنگی گۆڵکارانی پرێمەرلیگی گرتووە. هەروەها هالاند لە دوایین سێ یاریی بەرامبەر نۆتینگهام سێ گۆڵی کردووە و هەرسێ گۆڵەکەشی لە یەک یاریی بووە.