تاتا مارتینۆ باسی دۆخی پێكانه‌كه‌ی مێسی ده‌كات

تاتا مارتینۆ راهێنه‌ری ئینته‌ر مه‌یامی باسی دۆخی پێكانه‌كه‌ی لیۆنێل مێسی ده‌كات و دوورخرانه‌وه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی شه‌وی راده‌گه‌یه‌نێت، ده‌شڵێت: مێسی به‌ده‌ست پێكانێكی كۆنی پێشووی ده‌ناڵێنێت.
له خولی تۆپی پێی ئه‌مریكا، یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه له كاتژمێر 02:30ـی شه‌و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئۆرلاندۆ سیتی.
جیرارد مارتینۆی راهێنه‌ری ئارجێنتینای یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات مێسی ئێستا ئەو کارە دەکات کە لە هەموو مێژووی خۆیدا ڕووی نەداوە.
تاتا مارتینۆ ده‌شڵێت: لیۆنێل لە دوایین یاریدا داوای گۆڕانكاری كرد و بەهۆی پێکانەوە یاریگه‌ی جێهێشت، لیۆ یاریزانێكی ژیر و زیره‌كه دەزانێت کەی دەبێت بوەستێت، هەروەها کەی دەبێت دوو هێندە هەوڵی جەستەیی بدات.
راهێنه‌ری ئینته‌ر مه‌یامی گوتیشی: ئێمە دەمانەوێت مێسی بۆ ماوەیەکی درێژتر لە یاریگادا ببینین، دەبێت هه‌مووان له‌م بابه‌ته تێبگه‌ن و ژیرانه مامه‌ڵه بكه‌ن و یارمه‌تیده‌ری مێسی بین بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له یاریكردن به‌رده‌وام بێت و چێژ ببه‌خشێت.
تاتا مارتینۆ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه لیۆنێل مێسی و جۆردی ئەلبا به‌شداریی یاریی تیپه‌كه‌یان بەرامبەر ئۆرلاندۆ سیتی لە خولی ئەمریکی ناکه‌ن.
تاتا مارتینیۆ ده‌شڵێت: مێسی بەدەست پێكانه کۆنەكه‌ی پێشووی دەناڵێنێت، جۆردی ئەلباش به‌هۆی ئه‌و بارگرانییه‌ی كه‌وتووه‌ته سه‌ر ماسولكه‌كانی له یاریكردن داده‌بڕێت و ڕۆژ بە ڕۆژ بارودۆخەکەیان هەڵدەسەنگێنین.
راهێنه‌ری ئینته‌ر مه‌یامی هیوای ئه‌وه‌ی خواست مێسی و ئەلبا لە یاری کۆتایی جامی کراوەی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، بەرامبەر یانەی هیوستن داینامۆ ئاماده بن.

