ئانچیلۆتی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌كات

كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید

کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر ئاتڵێتیکۆ مەدرید رایگەیاند بێلێنگهام پێکانی نییە و ڤینیسیۆس جۆنیۆریش بۆ ئەم یارییە بانگهێشت دەکرێت و ئامادە دەبێت.

له‌ گه‌ڕی شه‌شه‌می لالیگا، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ كاتژمێر 10:00ـی شه‌و به‌ كاتی هه‌ولێر ریال مه‌درید له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێته‌ میوانی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی هاوشاری.

كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە دۆخێکی باشە و ئاماده‌یه‌ بۆ یاریی دێربی.

ئانچیلۆتی گوتیشی: ڤینسیۆس له‌ نێو لیستی یاریزانه‌ بانگهێشتكراوه‌كان ده‌بێت بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید پێموانیە مەترسی لەسەر بێت کە تووشی پێکان ببێتەوە، ئەگەر شتێکی لەم بابەتە هەبێت ئەوا لە یاریی دێربی یاریی پێ ناکەین و مەترسی لەسەر دروست ناکەین.

ئانچیلۆتی گوتیشی: بێلینگهام پێکانی نییە، ئەمیش لە دۆخێکی باشە و بێگومان لە دێربی یاریی دەکات. ناشزانم كاتێك یاریزانەکانم گۆڕانکارییان پێ دەکرێت دڵتەنگ دەبن، بەڵام من لەبەر ئەوە وادەکەم بۆ ئەوەی یاریزانەکان زۆرترین چالاکیان هەبێت، پەیوەندی بە باشی و خراپیەوە نییە، چونکە یاریی هەبووە یاریزان ئاستێکی زۆر بەرزی هەبووە و گۆڕانکاریم پێی کردووە، تەنانەت ڤاڵڤێردی و چوامینی و کاماڤینگا وەکو یاریزانی یەدەگ یارییان کردووە.

ئانچیلۆتی ده‌شڵێت: ئێمە بۆ ئەم دێربیە هەستێکی باشمان هەیە، تەنیا کەمێک دڵەراوکێمان هەیە بەهۆی ئەوەی یاریی بەرامبەر رکابەرێکی بەتوانا دەکەین، یاریی دێربی دەرفەتێکی گەورەیە و یارییەکی تایبەتە، دوو تیپی شارێکی گەورە بە کوالێتیەکی بەرز یاریی دەکەن، بێگومان چێژ بەخش دەبێت، ئێمە چاومان لە سێ خاڵی سەرجەم یارییەکانە، دەمانەوێت لالیگا ببەینەوە نەوەک زیان گەیاندن بە ئاتڵێتیکۆ مەدرید.