"مه‌رگێكی كاره‌ساتبار بۆ تۆپی پێی ئینگلیزی"

مه‌رگی خانمه یاریزانێكی ئینگلیزی له نێو میدیایه‌كانی ئه‌ورووپا ده‌نگی دایه‌وه، هه‌مووان به دوای هۆكاری مردنه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێن، به‌شێكیان پێیانوایه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی كتوپڕ كۆچی دوایی كردووه.
مادی كۆساك ناوه‌راستكاری تیپی خانمانی یانه‌ی شیفیڵد یونایتد له ته‌مه‌نی 27 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئه‌م یاریزانه كۆچكردووه زیاتر له 100 یاریی له‌گه‌ڵ یانه ئینگلیزییه‌كه ئه‌نجام داوه.
پۆڵ هیكنگبۆتۆم راهێنه‌ری تیپی پیاوانی یانه‌ی شیفیڵد كه ئێستا له پرێمه‌رلیگ یاریی ده‌كه‌ن پێش هه‌مووان هاته ده‌نگ و خه‌مناكی خۆی بۆ كۆچی دوایی مادی كۆساك ده‌ربڕی.
پۆڵ له‌مباره‌یه‌وه گوتی: من له‌گه‌ڵ پیاوه‌كان كار ده‌كه‌م، به‌ڵام ئاگام له كاریگه‌ری و كاریزمای مادی كۆساك هه‌بوو، ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی باڵای له نێو تیپی ئافره‌تان هه‌بوو، ته‌نانه‌ت له‌ڕووی ماركیتینگه‌وه رۆڵی كاریگه‌ری بۆ یانه‌ی شیفیڵد ده‌گێڕا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ستێڤ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری یانه‌ی شیفیڵد یونایتد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه هێشتا هۆكاری مه‌رگی كۆساك مادی دیار نییه.
ستێڤ گوتیشی: مادی كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو، یاریزانێكی ترسناك و به‌هێزی تیپه‌كه‌مان بوو، به‌هێزترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان هه‌بوو، زۆر به په‌رۆشین بۆ مه‌رگی ئه‌و یاریزانه، خۆمان بۆ رێزلێنان و ماڵئاواییه‌كی شایسته بۆ مه‌رگی كۆساك مادی ئاماده ده‌كه‌ین.
پێگه‌ی سه‌نی به‌ریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا به ناونیشانێكی گه‌وره نووسیویه‌تی: مه‌رگێكی كاره‌ساتبار بۆ تۆپی پێی یانه‌ی شیفیڵد یونایتد. ئه‌وه‌شی نووسیوه: كۆساك مادی به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی "مه‌مك" كۆچی دوایی كردووه.
