بانکێکی ئەمه‌ریکی: تاکو 2026 نرخی بەرمیلێک نەوت دەگاتە 150 دۆلار

K24 - هەولێر:

بانکی جەی پی مۆرگان رایگەیاند، ئێستا نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزدا مامەڵەی پێوەدەکرێت و پێشبینی دەکەن لە داهاتوودا زیاتر بەرزبێتەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی بگاتە 150 دۆلار.

شارەزایەکی بازاڕ لە بانکی جەی پی مۆرگان بڵاویکردووەتەوە، شۆکەکانی توانای بەرهەمهێنان لە سەر ئاستی مامناوەند و دوورکەونتەوە لە وەبەرهێنانەکانی وزە نوێبووەوەکان، نرخی نەوت بۆ 150 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزدەکاتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لەم ماوەی دواییدا بە هۆی رێککەوتنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە لایەن ئۆپێک و زیادبوونی خواست و مەترسییەکان لە رێژەی هەڵاوسان نرخی نەوت بەرزبووەوە.

جەی پی مۆرگان پێی وایە نرخی نەوت لە 2024 لە نێوان 90 بۆ 110 و لە 2025 لە نێوان 100 بۆ 120 دۆلار دەبێت و لە 2026 دەگاتە 150 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.