کۆمەڵەی رۆژنامەنووسان خەڵاتی پەیامنێر و وێنەگری کوردستان24 لە دیاربەکر دەکات

ماهیر یوکسەل، پەیامنێری کوردستان24 لە دیاربەکر
ماهیر یوکسەل، پەیامنێری کوردستان24 لە دیاربەکر

K24 – دیاربەکر:

هەردوو پەیامنێر و وێنەگری کوردستان24 لە پێشبڕکێی کۆمەڵەی رۆژنامەنووسان لە دیاربەکر، خەڵاتی ئامادەکردنی باشترین هەواڵ بە زمانی کوردی وەردەگرن.

رۆژی شەممە (23ـی ئەیلوولی 2023) لە رێورەسمێکدا لە شاری دیاربەکری باکووری کوردستان، ماهیر یوکسەل و هاکان ئەرکیران پەیامنێر و وێنەگری کوردستان24 لە دیاربەکر، خەڵاتی ئامادەکردنی باشترین هەواڵیان بە زمانی کوردی بەدەستهێنا.

تیمی کوردستان24 لە دیاربەکر بە راپۆرتە هەواڵێک لەبارەی یەکێک لەو گوندانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی شوباتی ئەمساڵەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتبوو، بەشدارییان لەو پێشبڕکێیە کرد.

ماهیر یوکسەل و هاکان ئەرکیران لە بەدواداچوونێکدا لە (20ـی شوباتی 2023) لە گوندی کویومکولاری سەر بە مەڕەشی باکووری کوردستان، کە زۆربەی باڵەخانەکانی بەهۆی بوومەلەرزەوە وێران بوون و دۆخی دانیشتووانی گوندەکە و قەبارەی زیانەکانیان گواستەوە.

بۆ بینینی ناوەڕۆکی هەواڵەکە ئێرە کلیک بکە.

ماهیر یوکسێل، پەیامنێری کوردستان24 لە دیاربەکر