"ئه‌ستێره‌یه‌كی بارسێلۆنا له‌ كلاسیكۆ بێبه‌ش ده‌بێت"

كانسێلۆ تۆپێك له‌ژێر پێی یاریزانی سێلتا ڤیگۆ تێپه‌ڕ ده‌كات
كانسێلۆ تۆپێك له‌ژێر پێی یاریزانی سێلتا ڤیگۆ تێپه‌ڕ ده‌كات

فرینكی دی یۆنگ مایسترۆی بارسێلۆنا تووشی پێكانێكی قورس بوو، پێشبینی ده‌كرێت بۆ 9 یاریی داهاتووی بارسێلۆنا داببڕێت، له‌ نێویاندا به‌شداریی یاریی كلاسیكۆش ناكات.

له‌ گه‌ڕی شه‌شه‌می لالیگا، له‌ یاریی نێوان بارسێلۆنا و سێلتا ڤیگۆ، دی یۆنگ له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ له‌ پاژنه‌ی پێی راستی تووشی پێكان بوو، به‌مه‌ش یارییه‌كه‌ی پێ ته‌واونه‌كرا و له‌ خوله‌كی 30 یاریگه‌ی جێهێشت.

به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركا، پێكانه‌كه‌ی دی یۆنگ قورسه‌ و لانیكه‌م پێویستی به‌ 7 هه‌فته‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ یاریكردن، به‌مه‌ش ره‌نگه‌ له‌ 9 یاریی داهاتووی بارسێلۆنا داببڕێت.

به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، دی یۆنگ له‌م یارییانه‌ بێبه‌ش ده‌بێت: (مایۆركا، سێڤییا، پۆرتۆ، گرنادا، بلباو، شاختار، ریال مه‌درید، سۆسیداد و شاختار).

فرینكی دی یۆنگ له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ تێپه‌ڕكردنی تۆپێك به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ
فرینكی دی یۆنگ له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ تێپه‌ڕكردنی تۆپێك به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ
فرینكی دی یۆنگ ناوه‌راستكاری بارسێلۆنا
فرینكی دی یۆنگ ناوه‌راستكاری بارسێلۆنا
فرینكی دی یۆنگ ناوه‌راستكاری بارسێلۆنا له‌كاتی جێهێشتنی یاریگه‌
فرینكی دی یۆنگ ناوه‌راستكاری بارسێلۆنا له‌كاتی جێهێشتنی یاریگه‌