دایكی ئێمباپێ: كوڕه‌كه‌م په‌شیمان ده‌بێته‌وه كه نه‌چۆته ریال مه‌درید

فایزه عه‌ماری دایكی كلیان ئێمباپێ زنجیره‌یه‌ك لێدوانی دا و له نێو میدیایه‌كانی ئه‌ورووپا هه‌رای نایه‌وه و ده‌ڵێت: كوڕه‌كه‌م به ده‌ردی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌چێت، ئه‌و ریال مه‌دریدی جێهێشت تووشی زیان بوو، ئێمباپێش به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌چووه ریال مه‌درید 2 چامپیۆنزلیگ و 2 خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری له‌ده‌ست داوه.
فایزه عه‌ماری دایكی كلیان ئێمباپێ له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی lefootenbrefـی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند هیچ دڵخۆش نییه به‌هۆی مانه‌وه‌ی كلیان ئێمباپێ له پاریس سانجێرمان، ده‌شڵێت: هه‌ركاتێك قسه له‌گه‌ڵ كلیان ئێمباپێ ده‌كه‌م پێی ده‌ڵێم رۆژێكدا دێت په‌شیمان ده‌بیته‌وه كه نه‌چوویته ریال مه‌درید.
دایكی ئێمباپێ جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه بڕیاری مانه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی له پاریس سانجێرمان بڕیارێكی هه‌ڵه‌یه، ده‌شڵێت: دواكه‌وتنی ئێمباپێ بۆ په‌یوه‌ندیكردن به ریال مه‌درید وایكردووه كوڕه‌كه‌م 2 نازناوی چامپیۆنزلیگ و 2 خه‌ڵاتی تۆپی زێرین و لانیكه‌م 100 گۆڵی له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌كو چۆن كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه نموونه‌ی باڵای ئێمباپێیه به‌هۆی جێهێشتنی ریال مه‌درید تووشی چی نه‌هامه‌تی و شكستێك بووه‌وه و زۆر نازناوی له‌ده‌ست دا.
فایزه عه‌ماری گوتیشی: هەموومان پەشیمان دەبینه‌وه لە شکستهێنانمان لە گرێبەستکردن لەگەڵ ڕیال مەدرید، هەروەها پەشیمان دەبینەوە کە لە کاتێکی زووتر نەچووینە ڕیال مەدرید.
كلیان ئێمباپێ ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له هاوینی ئه‌مساڵ نزیك بوو له په‌یوه‌ندیكردن به ریال مه‌درید، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پاریس رێككه‌وت تا هاوینی 2024 له یانه‌كه‌ی بمێنێته‌وه، به‌ڵام هێشتا چاره‌نووسی به ته‌واوه‌تی یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه.
