نەوتی هەرێمی کوردستان یەکەم جار وەک تاقیکاری هەناردەی تورکیا دەکرێتەوە

K24 - هەولێر:
سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای سۆمۆی بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند، "شاندێکی کۆمپانیای سۆمۆ، وەزارەتی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیایان کردووە و لەگەڵ لایەنی تورکی لە نزیکەوە بۆریی نەوتیان بەسەرکردووە بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کورستان".
سەبارەت بە کاتی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا ئەو سەرچاوەیە ئاماژە بەوە دەکات،"بەم نزیکانە یەکەم جار وەک تاقیکاری نەوت بە رێگای بۆری هەناردە دەکرێتەوە".
کۆمپانیای سۆمۆی عێراق و کۆمپانیای بۆتاشی تورکیا و حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە گوتاری خۆی لە نیویۆرک ئاماژەی بە پێشکەوتنی دانوستاندنەکانی تیمەکانی تەکنیکی کردووە سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
ئاڵپ ئەرسەلان بایرەکدار، وەزیری وزەی تورکیاش هەفتەی رابردوو لە مێزگردێک‌دا لە تورکیا رایگەیاند، " لەرووی تەکنیکییەوە بۆرییەکان ئامادەن و خەریکی ئامادەکارین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت."
له 25ی ئاداری رابردووه‌وه تا ئێستا هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا وه‌ستاوه، به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، پێویسته هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی سۆمۆ بكات، له‌به‌رامبه‌ردا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه دابینبكرێت.
ئا: کاوار ساڵح