سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

K24 – هەولێر
سبەی دەست بە دابەشكردنی مووچە دەکرێت و لە ماوەی 12 رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان دابە دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، سبەی دووشەممە 24/9/2023، دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت و یەکەم وەزارەت وەزارەتی تەندروستی دەبێت.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی راشیگەیاند، رۆژی چوار شەممە کە پشووی فەرمییە، دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.
ئاشکراشی کرد، لە ماوەی 12 رۆژدا مووچەی مانگی تەممووزی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، رۆژی سێشەممە 26/9/2023، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەی 70 و 80 دابەش دەکرێت. رۆژی چوارشەممە مووچەی وەزارەتەکانی دارایی و ئابووری، هەروەها بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەش دەدرێت.
رۆژی پێنجشەممە 28/9/2023، مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:
هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن
وەزارەتی کاروباری شەهید و ئەنفالکراوان
کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان
زیندانییە سیاسییەکان
رۆژی شەممەی داهاتوو 30/92023، مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.
بۆ بینینی خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان کلیک بکە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 24/9/2023، وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، بڕی 250 ملیار دینار لە رێگەی بانکی رافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، بڕیارە سبەی بانکی تی بی ئای 200 ملیار و بانکی رەشید 250 ملیار دەخەنە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان.