وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە

خشتەی مووچەی مانگی حەوت
خشتەی مووچەی مانگی حەوت

K24 - هەولێر:

وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، رۆژی دووشەممە رێکەوتی 25ـی ئەیلوولی 2023، دەست به دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز دەکرێت و بە وەزارەتی تەندروستی دەست پێ دەکات و بە خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت. 

بەپێی خشتەکە، رۆژی چوارشەممە 27ـی ئەیلوول کە پشووە، دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت و وەزارەتەکانی (دارایی و ئابووری، ناوخۆ) و بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رەگەزنامە مووچەی مانگی حەوت وەردەگرن.

وەک لە خشتەکەدا هاتووە، دابەشکردنی مووچە 12 رۆژ دەخایەنێت و رۆژی 8ـی 10ـی 2023 کۆتایی دێت.

وو