دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان دادەمەزرێن

کارمەندانی تەندروستی لەکاتی کارکردن لە نەخۆشخانەیەک - وێنە: ئەرشیف
کارمەندانی تەندروستی لەکاتی کارکردن لە نەخۆشخانەیەک - وێنە: ئەرشیف

K24 – هەولێر:

وەزارەتی تەندروستی عێراق فەرمانی دامەزراندنی بەشە پزیشکییەکانی بڵاوکردەوە کە دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی زانکۆ حکومی و تایبەتەکانن بە دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەوانەی لە دەرەوەی وڵاتیش خوێندنیان تەواویان کردووە.

بە گوێرەی چەند نووسراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق، وەزارەتی تەندروستی و ئەنجوومەنی گشتی خزمەتگوزاری فیدڕاڵی بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانیان دەکردووە.

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، دامەزراندنەکە دەرچووانی کۆلیژەکانی پزیشکی گشتی، پزیشکی ددان، دەرمانسازی و پەرستاری و تەکنیکی پزیشکی و پەیمانگە تەکنیکییە پزیشکییەکان دەگرێتەوە لە زانکۆ و پەیمانگەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە، لەگەڵ دەرچووانی زانکۆ ناعێراقییەکانیش بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022.

هاوکات لە نووسراوەکاندا، ئاماژە بە لیستی ناوی دامەزرامەوەکان کراوە لەگەڵ ئەو فەرمانگە تەندروستییانەی لێی دامەزراون لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی عێراق.

بۆ خوێندنەوەی لیستی ناوی دامەزراوانی کۆلیژی پزیشكی گشتی ئێرە کلیک بکە.

بۆ خوێندنەوەی لیستی ناوی دامەزراوانی کۆلژی پزیشكی ددان ئێرە کلیک بکە.

بۆ خوێندنەوەی لیستی ناوی دامەزراوانی کۆلیژی دەرمانسازی ئێرە کلیک بکە.

بۆ خوێندنەوەی لیستی ناوی دامەزراوانی کۆلیژی پەرستاری ئێرە کلیک بکە.

بۆ خوێندنەوەی لیستی ناوی دامەزراوانی کۆلیژە تەکنیکییە پزیکشییەکان ئێرە کلیک بکە.

بۆ خوێندنەوەی لیستی ناوی دامەزراوانی پەیمانگە پزیکشییەکان ئێرە کلیک بکە.

0
0
0
0
0