عه‌باس ئه‌كره‌م: هه‌موو قوتابییانی پۆلی دوازده له زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌رده‌گیرێن
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوی قوتابییانی وه‌رگیراوی پۆلی دوازده‌ی به‌شه جیاجیاكانی له زانكۆ و په‌یمانگاكان راگه‌یاند، هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه هه‌موو ئه‌و قوتابییانه‌شی ناویان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه له زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌رده‌گیرێن.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 24ـی ئه‌یلوولی 2023) عه‌باس ئه‌كره‌م، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌موو هه‌وڵێكی داوه بۆ ئه‌وه قوتابیان به میكانیزمێك له زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌ربگیرێن، كه هیچیان له خوێندنندا بێبه‌ش نه‌بێت. گوتیشی، ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌ك ئۆنلاین له‌پاڵ زانكۆلایندا، قوتابیان داواكاری وه‌رگرتنیان له زانكۆ و په‌یمانگاكان پێشكه‌ش بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، خێرایی له جێبه‌جێكردنی میكانیزمی وه‌رگرتنی قوتابیان له زانكۆك و په‌یمانگاكان به‌و شێوه‌یه و به‌و سیسته‌مه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشكه‌شی كرد، ده‌رفه‌ت به قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م ئه‌مساڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له 1ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه هاوشانی قۆناغه‌كانی دیكه‌ی زانكۆ ده‌ست به خوێندن بكه‌ن.
عه‌باس ئه‌كره‌م له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی باسی له‌وه كرد، سه‌باره‌ت به تێبینی و گله‌یی ئه‌و قوتابییانه‌ی له رێگه‌ی سیستمه ئه‌لیكترۆنییه ناویان له هیچ زانكۆ و په‌یمانگایه‌ك نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ره‌نجی بۆ ئه‌وه راكێشا، قوتابیان كه ناویان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ده‌توانن له رێگه‌ی سیسته‌می زانكۆلاین و ئه‌و یوزه‌ر و پاسوۆرده‌ی پێیان دراوه، تێبینی و گله‌ییه‌كانیان تۆمار بكه‌ن. روونیشیكرده‌وه، به‌شێك له‌و قوتابییانه‌ی ناویان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، سه‌ره‌ڕای پڕكردنه‌وه‌ی سیسته‌می زانكۆلایه‌ن، به‌ڵام "سه‌مبێت"ـیان نه‌كردووه، بۆیه ناوه‌كه‌یان له سیسته‌مه‌كه جێگیر نه‌بووه و تۆمار نه‌كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌موو ئه‌و قوتابییانه‌ی ناویان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌رده‌گیرێن، چونكه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پلانێكی فراوانتری له ژماره‌ی قوتابییان هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی زیاتر به قوتابیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له زانكۆكان وه‌ربگیرێن.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 24ـی ئه‌یلوولی 2023) د.خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان لە وەزارەتی خوێندن باڵا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمساڵ هاوشێوەی سێ ساڵی رابردووی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئەو دەرچووانەی فۆڕمیان پڕکردووەتەوە وەرگیراون.
د.خەتاب ئەحمەد راشیگەیاند، پیرۆزبایی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە دەرچووانی پۆلی 12 دەکەن کە ئەمساڵ ناویان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان دەردەچێت.
گوتیشی: جێگەی دەستخۆشییە کە لە کابینەی نۆیەم توانیومانە دەرفەتی خوێندنیان بۆ برەخسێنین.
راشیگەیاند، بەپێی ئەو داتاکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ئەمساڵ 47 هەزار و 788 قوتابی لە پۆلی 12 دەرچوون، 30 هەزار و 661ـیان دەرچووی لقی زانستی بوون، 15 هەزار و 716ـیان دەرچووی لقی وێژەیی بوون، 159 قوتابیش لە دەرچووانی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان بوون، 1250 قوتابی لە دەرچووانی لقی پیشەیی بوون.
د. خەتاب ئەحمەد ئاشکرایکرد، پلانی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12 لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، بریتی بووە لە 63 هەزار و 13 کورسی.