هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و سوید كۆبوونه‌وه

K24 - هەولێر:
هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و سوید لە پەراوێزی کۆبوونەوەكانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان له نیویۆرك كۆبوونه‌وه و تاووتوێی رێگریكردن له سووتاندنی قورئانی پیرۆز و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی هاوبه‌شیان كرد.
حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) نووسیوویه‌تی: "له‌گه‌ڵ تۆبیاس بیلسترۆم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید له نیویۆرك كۆبوومه‌وه، داواملێكرد بڕیارێكی ئازایانه له‌باره‌ی ئازادكردنی حه‌مید نووری هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ئێران له سوید بده‌ن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "له‌گه‌ڵ سوید چه‌ندین پرسی گرنگی هاوبه‌شمان له زۆربه‌ی بواره‌كاندا هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گفتوگۆمان له‌باره‌ی رێگریكردن له سووتاندنی قورئانی پیرۆز له سوید كرد، كه بووه‌ته هۆی برینداركردنی هه‌ستی ملیاره‌ها موسڵمان له جیهان، كه ئه‌مه قبوڵكراو نییه، پێویسته حكومه‌تی سوید به‌رپرسیارانه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پرسه مامه‌ڵه بكات".
گوتیشی: "چاوه‌ڕێی رێككاری باشترین له‌باره‌ی رێگریكردن له بێڕێزیكردن به قورئانی پیرۆز".