فه‌ره‌نسا بڕیاریدا له نه‌یجه‌ر بكشێته‌وه
K24 – هەولێر:
فه‌ره‌نسا بڕیاریدا تا كۆتایی ئه‌مساڵ هێزه‌كانی له نه‌یجه‌ر بكشێنێته‌وه.
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24ـی ئه‌یلوولی 2023 رایگه‌یاند، فه‌ره‌نسا بڕیاریدا باڵیۆز و سوپاكه‌ی له نه‌یجه‌ر بكشێنێته‌وه و كۆتایی به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه سه‌ربازییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته بهێنێت.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، له كاتژمێره‌كانی داهاتوو، باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له نه‌یجه‌ر ده‌گاته‌وه پاریس.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا فه‌ره‌نسییه‌كان، 1500 سه‌ربازی فه‌ره‌نسی له نهیجهرن و تا كۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واوی ئه‌و سه‌ربازانه له‌و وڵاته ده‌كشێنه‌وه.
دوای كوده‌تاكه‌ی نه‌یجه‌ر له‌لایه‌ن سوپای ئه‌و وڵاته‌وه و لابردنی محه‌ممه‌د بازۆم له پۆسته‌كه‌ی، په‌یوه‌ندییه‌كانی نه‌یجه‌ر و فه‌ره‌نسا گرژی تێكه‌وت.
سەدان خۆپیشانده‌ر لە دەوروبهری ئەنجوومەنی نیشتمانیی لە نیامی پایته‌خت کۆبوونەوە و دروشمی "فەره‌نسا بچۆ ده‌ره‌وه" و "بژی سوپای نه‌یجه‌ریان"یان گوته‌وه.