وەزارەتی ژینگە هۆشداری دەدات لەسەر نەمانی رووبەری سەوزایی لە بەغدا

بەغدا
بەغدا

K24 - هەولێر

وەزارەتی ژینگە هۆشداریدا لەوەی بەغدا دەچێتە ناو دیاردەی شارە دوورگەییەکان، لەکاتێکدا پەرلەمان داوای کرد کە کەرتی تایبەت بەشداربێت لە چاودێریکردنی تەندروستیدا.

بەڕێوەبەری گشتی بەشی تەکنیکی لە وەزارەتی ژینگە، نەجلە ئەلوائیلی بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند: "ئەم دیاردەیە لە ئەنجامی کەمکردنەوەی ناوچە سەوزاییەکانە کە لە هەر شارێکدا روودەدات، بۆ ئەوەی ببێتە تەنها شوێنی دروستکردنی باڵەخانە کە هەمەجۆری بایۆلۆجی و بۆشایی سەوز و رووەکی نییە کە گەرمی لە هەڵدەمژێت".

نەجلە گوتیشی: بەغدا چووەتە ناو دیاردەی شارە دوورگەییەکان، وەک تێبینی دەکەین پلەکانی گەرما لە بەیانیان یان نیوەڕۆدا یەکسانە بە هاوتاکانیان لە ئێواراندا، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی هاووڵاتیان و باری دەروونییان و کاریگەریی دیکە دەبێت.

بەرپرسەکەی وەزارەتی ژینگە، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و شارەوانی بەغدا کرد، کە مەترسی نەهێشتنی رووبەری سەوزایی لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە کەم بکەنەوە، لەگەڵ پێویستی دروستکردنی رووبەری دارستانی زۆر بۆ ئەوەی ببنە هەناسە بۆ هاوڵاتیانی پایتەخت.

 دەشلێت: "مرۆڤەکان سوود لە رووەکەکان وەردەگرن بە هەڵمژینی ئەو ئۆکسجینەی کە رووەکەکان بەرهەمی دەهێنێت و لە جیاتی ئەوەش دووەم ئۆکسیدی کاربۆن وەردەگرێت"، بۆیە دارەکان بە سییەکانی مرۆڤ دادەنرێت و بۆ پاراستنی تەندروستی دانیشتوانی بەغدا، دەبێت رووبەری سەوزایی فراوانتر بکرێت.