سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی خدر ئاغای حه‌مه‌ئه‌مین ئاغا ئاراستە دەکات
K24 – هەولێر:
سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی خدر ئاغای حه‌مه‌ئه‌مین ئاغا ئاراستە دەکات و پرسە و سەرەخۆشیی لە خانه‌واده و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی دەکات دەڵێت، "خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم".
رۆژی دووشەممە (25ـی ئەیلوولی 2023)، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا رایگەیاند، به‌داخێکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان كاك (خدر ئاغای حه‌مه‌ئه‌مین ئاغا)م پێگه‌یشت.
سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەکردووە، " له‌خودای مەزن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو خدرئاغای حمەئەمین ئاغا به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، سه‌بر و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت".
دەقی په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی خدر ئاغای حه‌مه‌ئه‌مین ئاغا
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌داخێکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان كاك (خدر ئاغای حه‌مه‌ئه‌مین ئاغا)م پێگه‌یشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده كوردپه‌وه‌ره‌كەیان و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
له‌خودای مەزن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو خدرئاغای حمەئەمین ئاغا به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، سه‌بر و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
إنا لله وإنا اليه را‌جعون
مسعود بارزانی
25ـی ئه‌یلوولی 2023