سێ مهسيحى ئازهربايجان له ئێران بێسهروشوێن دهكرێن
K24 – ههولێر:
ئێران 3 ھاووڵاتی مەسیحی كۆماری ئازەربایجانی لە ناو خاكی خۆی دەستگیر كرد.
ھێزەكانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانی ئێران 3 ھاووڵاتی مەسیحی خەڵكی كۆماری ئازەربایجانیان لە شاری تاران دەستگیر كرد كە بۆ گەشتیاری سەردانی ئێرانیان كردبوو.
ئەو 3 ھاووڵاتییە مەسیحییە كە ئەندامی كڵێسەیەکن لە شاری باكووی ئازەربایجان و لە لایەن ژمارەیەك لە مەسیحییەكانی نیشتەجێی تاران بانگھێشت كرابوون، سەرەتای مانگی رابردوو لە لایەن ھێزەكانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستگیركران و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونەوە.
تا ئێستا بەرپرسانی ئێران لەوبارەوە ھیچ لێدوانێكیان نەداوە.